ئاب 25, 2024 11:36 Asia/Tehran

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە پەکەیجی یارمەتی سەربازی نوێی واشینگتۆن بە کی یف بایی ١٢٥ ملوێن دۆلارە.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پینتاگۆن ڕایگەیاند کە حکومەتەکەی لە پەکەیجێکی نوێی دا بایی ١٢٥ ملوین دۆلار بریتی لە سیستمی دژی دەبابەی جاولین و گولەی تۆپخانەو ڕاکێتی هیمارسی داوەتە ئۆکراینیا هاوکات جبەخانەو تەقەمەنی تایبەتی خەبات بەدژی خۆفڕو ئامبوڵانسی تیژرەوی ڕادەستی ئەرتەش و حکومەتی ئۆکراینیا کردوە.

ڕوسیا زۆرجار پیداگری کردوە کە ناردنی چەکوچۆڵ بۆ ئۆکراینیا دژبەرو ناکۆکە لەگەڵ چارەسەری ئەو شەڕەو دەبێتە هۆی هاتنی ناتۆ بو نێو ئەو شەڕە.

بەرلەمەش سیرگئی لاورۆڤی وەزیری دەرەوەی روسیا لەو پەیوەندیەدا پیداگری کردبوو کە هەرچەشنە باڕێکی چەک بەرەو کیی یف دەبێتە ئامانجێکی یاسایی بۆ ئەرتەشی وڵاتەکەی.

سەرپەیڤ