ئاب 26, 2024 19:49 Asia/Tehran
  • تەشەنای هێرشکرانەسەر سوپای ئەمریکا لە ناوچەی باکوری سوریا

لە سەد و نۆزدەیەمین مانگی داگیرکەریی هێزە ئەمریکییەکان لە سوریا، پێگەکانی ئەو هێزانە لە ناوچەی ژێرکۆنترۆڵی کوردی سوریا، شەش جار بە مووشەک و درۆن کراوەتە ئامانج.

قورسترین هێرش بۆسەر پێگەکانی ئەمریکا لە نزیک مەیدانی گازیی "کۆنیکۆ" و مەیدانی نەوتیی "ئەلعومەر" ئەنجامی گرتووەو بەگشتی پێنج چەکداری ئەو وڵاتە لەو هێرشانەدا بریندار بوون.

ئەمریکا لەو ماوەدا، ١١٥ بارهەڵگری چەکئامێر و لۆجستیکی پێویستی هێزەکانی خۆی لە هەرێمی کوردستانی عێراقەوە گواستۆتەوە بۆ سوریا. ئەمریکا هەروەها لە ڕێی ئاسمانەوە، چەندین باری چەکئامێر و کەرەستەی سەربازی بۆ دوو پێگەی خۆی لە حەسەکەو قامیشلو گواستۆتەوە.

هەروەها وەڵام نەدانەوەی ئەمریکا بە داوای لێکۆڵینەوە سەبارەت بە کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی باغوز، لە کاتی هێرشی هاوبەشی ئەمریکاو هێزەکانی سوریای دیموکراتیک(هەسەدە) بۆسەر ئەو ناوچەیە لەکاتی راوەدوونرانی هێزەکانی داعش، ڕەخنەو گازندەی بەدواوە بووەو ئەو بابەتە، بەشێکە لە خولیای هێرشکرانەسەر بنکەو پێگەی ئەمریکییەکان و هەروەها هێزەکانی سوریای دیموکراتیک.

سەرپەیڤ