پوتین : تراژدیای ئوکراین بەهۆی سیاسەتەکانی دژە ڕووسی ڕۆژئاوایە
ئهیلوول 03, 2024 07:16 Asia/Tehran
سەر ۆک کۆماری ڕووسیا وتی : سیاسەتەکانی دژە ڕووسی ڕۆژئاوا هۆی سەرەکی تراژدیای هەنوکەیی لە ئوکراینە .
ولادیمیر پوتین لە سەفەری بۆ موغولستان لە وتووێژێکدا وتی : هۆی سەرەکی بارودوخی دڵتەزێنی ئەمڕۆکەی ئوکراین سیاسەتی بە ئەنقەستی دژە ڕووسیەی ڕوژئاوایە کە بە ڕێبەرایەتی ئەمریکا پێ و شوێن دەگیردرێت .
سەروک کوماری ڕوسیە وتی چەن دەیەیە کە ڕوژئاوا بە دوای کونتڕوڵ کردنی بە تەواوی ئوکراینە و پشتیوانی ماڵی دەکات لە ڕێکخراوە نیشتیمانخواز و دژە ڕوسیاییەکان لە ئوکراین ئەوان بەردەوام هەوڵیان دا تا ئوکراین دڵنیا بکەن کە ڕوسیە دوژمنی هەتایی ئەوانە . ئوکراین بووە ئامێرێک بۆ دەسڕاگەیشتنی پاوانخوازیەکانی ژێئو پولتیکی ئەوان .