ئه‌یلوول 08, 2024 11:12 Asia/Tehran

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ئاماری قوربانیانی سەربازی و زیانی چەکەمەنی ئەرتەشی ئوکراینی لەشەو و ڕوۆژی ڕابردوو ڕاگەیاند .

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ئەمڕو شەمە ڕایگەیاند    کە ئەرتەشی  ئوکراین  لە تێکهەڵچوونی  24 کاتژمێری  ڕابردوو نزیکەی 280 سەربازی لە پارێزگای کورسک لە دەس داوە . لە  بەیاننامەی  وەزارەتی  بەرگری ڕووسیادا هاتووە  کە یەکەکانی ناسراو بە گرووپی " باکوور " بە پشتیوانی  توپخانەیی دوو پەلاماری دوژمنی  لە  ناوچەگەلی بورکی و ماتویوکا بەرپەرچ داوەتەوە .

بە پێی   ڕاپوڕتی  وەزارەتی  بەرگری  ڕووسیا  پەلامارەکانی  ئوکراین  لە میحوەرەکانی  کرەنوو  و  ڕووسکایا   کونوبلکایان   بەرپەرچ داوەتەوە .  وەزارەتی بەرگری ڕووسیا  ڕایگەیاندووە کە   شوێنی جێگیر بوونی هێزەکانی ئاسمانی و موشەکی  ئەرتەشی ئوکراینی لە ناوچەجوربەجورەکان کردووەتە ئامانج  . بە پێی بەیاننامەی   وەزارەتی  بەرگری   ڕوسیا  لە شەو ڕوژی  ڕابردوو  13 کەرەستە و چەکەمەنی زرەیی  بۆ وێنە   3  تانک  ؛دە  تڕوموبیلی  زرەیی  9 توپخانە و 9  تڕوموبیلی ئەرتەشی ئورکراینی   تێک شکاندووە .

سەرپەیڤ