ئه‌یلوول 14, 2024 09:50 Asia/Tehran

بەرپرسانی ڤێتنام رایانگەیاند، پاش روودانی باهۆزی بەهێزی "یاگی" تائێستا ٢٣٣ کەس لە شارومەندانی ئەو وڵاتە گیانیان لەدەست داوەو ١٤٢ کەسیش بێ سەروشوێن بوون

یەک حەوتە پاش ڕوودانی باهۆزی بەهێزی یاگی لە ڤێتنام، هێزە فریاگوزارەکان هەروا خەریکی گەڕان لە تەرمی کەسانی بێ سەروشوێنن . بەقسەی بەرپرسانی ئەو وڵاتە تائێستا ٢٣٣ کەس پاش جمینی زەوی و بارانبارینە بەخوڕەکانی دوای ئەو باهۆزە، گیانیان لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرەکان، هەروەها ١٤٢ کەس لە ناوچە جیاجیاکانی ڤێتنام هەروا بێ سەروشوێنن.

باهۆزی بەهێزی یاگی کە بەهێزترین باهۆزی ئەمساڵی ئاسیا بەئەژمار دێ، لە رۆژی شەممەوە گەیشتۆتە باکوری ڤێتنام.

ئەو باهۆزە لەچین تەنیا گیانی چەند کەسی گرتووە. خێرایی باو بۆرانی سەرچاوەگرتوو لەو باهۆزە، لە سەرەتای دەسپێبوونی لە ڤێتنام، ١٤٩کیلۆمەتر لە کاتژمێردا ڕاگەیێندرابوو.

سەرپەیڤ