یەمەن: ڕێبەرانی تەوەری خۆڕاگریی، ژووری هەڵمەتی هاوبەشیان هەیە
ئهیلوول 18, 2024 20:51 Asia/Tehran
ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن بە ئەلمەیادینی وت: ئێمە لەگەڵ خەڵکی لوبنان و لەسەروویانەوە، خۆڕاگریی بە سەرۆکایەتی حیزبوڵڵا، هاودەنگیی رادەگەیێنین.
"عەبدولعەزیز بن حەبتور" ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن پێی داگرت: ئامانجی دەسدرێژکاریی ئەلەکترۆنیی ئیسرائیل دژی لوبنان، تێکدانی کارتەکان و تێوەگلاندنی ناوچە لە شەڕێکی هەمەلایەنە یە.بن حەبتور وتیشی: ژوورێکی هەڵمەتی هاوبەش هەیە لەنێوان ڕێبەرانی تەوەری خۆڕاگریداو هاواهەنگیی هەیە لە نێوان یەمەنییەکان، عێڕاقییەکان، لوبنانییەکان، سوریەکان و ئێرانیەکاندا بۆ شکست هێنان بە پیلانی زایۆنیستی . حیزبوڵڵای لوبنان، رژیمی زایۆنیستی بە بەرپرسی ڕێکخستنی ئەو هەوڵە ترۆریستییە زانیوە. ئەوە لەکاتێکدایە کە رژیمی زایۆنی لەبارەی ئەو تاوانکارییانە، هیچ لێدوانێکی نەخستووەتەڕوو.