پسکۆف: مۆسکۆ بۆ چارەسەریی شەڕ و پێکدادان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، هەوڵ دەدا
دیمیتری پێسکۆف وتەبێژی کۆشکی کرێملین لە لێدوانێکدا بەئاماژە بەوەی کە ڕووسیا لەگەڵ هەموو لایەنەکانی تێوەگلاوی شەڕ لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لەپەیوەندی دایە، باسی ئامادەیی مۆسکۆی کرد بۆ هەوڵدان لەپێناو چارەسەریی ئەو شەڕ و پێکدادانانە.

پێسکۆف وتیشی: ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا پێشتر جەختی کردبوو، مۆسکۆ پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەموو لایەنەکانی تێوەگلاو لە شەڕ و پێکدادان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەپارێزێ بۆیە، ئەگەر هەوڵ و هەنگاوەکانمان بۆ کۆتایی هێنان بەو شەڕ و تێکهەڵچوونانە، کاریگەر بێ، ڕووسیا ئامادەی هەوڵدانی زیاترە لەوبارەوە.