تشرینی دووه‌م 20, 2024 10:12 Asia/Tehran
  • وشداری یونیسێف سەبارەت بە ئاسایی کرانەوەی کوشتاری منداڵان لە غەززە و لوبنان

وتەبێژی ئاژانسی منداڵانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بە یونیسێف بێدەنگەی کۆڕ و کۆمەڵگا نێودەوڵەتییەکان بەرامبەر بە ئاسایی کرانەوەی کوشت و کوشتاری منداڵان لە کەرتی غەززە و لوبنانی دایە بەر ڕەخنەی تووندەوە.

"جەیمز ئێڵدەر" وتەبێژی یونیسێف ئەمڕۆ لە کۆڕی هەواڵنێراندا لە ژێنێڤ بە ئاماژە بە راپۆرتێک سەبارەت بەوەی کە بەشی بەرچاوی ئەو ٤٤ هەزار کەسەی کە لە شەڕی ١٣ مانگەی  غەززە شەهید بوونە، منداڵن، وشداری دا: خاڵی هاوبەشی تۆقێنەر لە نێو شەڕی لوبنان و غەززەدا دەبیندرێ؛ چوونکە کوشتاری منداڵان لە لوبنانیش لە بێدەنگییەکی تەواودا ئەنجام دەبێ وخەریکە دەبێتە ڕووداوێکی ئاسایی.

وتەبێژی یونیسێف هەروەها سەبارەت بە شەهید بوونی زیاتر لە ٢٠٠ منداڵ لە لوبنان لە ماوەیەکی کەمتر لە دوو مانگ وتی: لەم بارەوە سەرچەشنێکی جێی نیگەرانی لەئارادایە بە ناوی ئاسایی کردنەوە.

بە پێی قسەی کاربەدەستانی تەندرووستی  ودەرمانی فەلەستین لە کەرتی غەززە، لە دەسپێکی شەڕی دژ بە کەرتی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ـەوە هەزاران منداڵی فەلەستینی شەهید بوونە و هەژمارێکی یەکجار زۆریشیان زەبری جەستەیی قورس و برینی دەروونیی قووڵیان لێکەوتووە کە تا کۆتایی تەمەنیان هەر ئازاریان دەدات. 

سەرپەیڤ