بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی جووتیارانی ئینگلیزی دژی سیاسەتەکانی حکومەت
تشرینی دووهم 20, 2024 17:10 Asia/Tehran
هەزاران کەس لە جووتیارانی ئینگلیزی دژی سیاسەتە ئابوورییەکانی حکومەتی ئەو وڵاتە خۆپیشاندانیان کرد
خۆپیشاندەران دژی سیاسەتەکانی ئابوروی حکومەتی ئینگلیز بە تایبەت زیاد کردنی باج بە شێوەی جووتیارانی ئینگلیزی و بە جوڵەی تراکتۆرەکان لە دڵی سیاسی لەندەن و بە کۆبوونەوەی هەزاران کەس لە بەردەم بینای سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بەڕێوەچوو .
جووتیارانی ناڕازی ئینگلیزی دەڵێن تێچووی ئیدارەی مەزرا بەرزدەبێتەوە و سیاسەتی باجی حکومەت لە باتی ساماندارەکان ،جووتیاران دەکاتە ئامانج. هەفتاد هەزار مزرا لە ئینگلیزدا هەیە . خاوەن مزراکان لە سەرتاسەری وڵات دەڵێن، جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی باج لەلایەن حکومەتەوە زیانێکی زۆر بە ئابووری کشتوکاڵی دەگەیەنێت.