کوژرانی ٣٨٠ سەرباز و ئەفسەری ئوکراینی
وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا باسی پێشڕەوی هێزەکانی ئەم وڵاتە لە دۆنێتکس و کوژرانی ٣٨٠ ئەفسەر و سەربازیی سوپای ئوکراینی کرد.
وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی ئەم وڵاتە کەرەستە جەنگییەکانی یەکەکانی ۳۳، ۵۴ و ۵۶ی پیادەی سوپای ئوکراینیان لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی دۆنێتکس تیا بردووە. ئەم وەزارەتە ڕاشیگەیاند: هێزەکانی ڕووسیا هەروەها پەلامارەکانی سوپای ئوکراینیان بەرپەرچ دایەوە و لەو هەڵمەتەدا لانیکەم ٣٨٠ سەرباز و ئەفسەری ئوکراینی کوژران. بە پێی راگەیاندنی ئەم وەزارەتخانەیە هێزەکانی ئەم وڵاتە بەردەوامن لە پێشڕەوییان لە قووڵایی هێڵە بەرەڤانییەکانی ئوکرایندا.
سوپای ئوکراینیش بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بانگەشەی کردووە کە سوپای ڕووسیا ئەمڕۆ لە یەکێک لە پەلامارەکانیدا دژ بەم وڵاتە، بۆ یەکەم جار مووشەکی بالستیکی بەژپێوی بەکارهێناوە. وەزیری بەرەڤانیی هونگاریایش ڕایگەیاندووە کە ئەم وڵاتە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی و کۆنترۆڵ و چاودێری لە سنووری خۆی و ئوکراین دادەنێ. وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکایش لە دوایین هەفتەکانی سەرۆک کۆمارەتیی "جۆ بایدێن"دا چەک و کەرەستەی جەنگیی بە بایەخی لانیکەم ٢٧٥ ملوێن دۆلار دەخاتە بەردەستی کییەف.