تشرینی دووه‌م 24, 2024 19:04 Asia/Tehran
  • مێدڤێدێف: ڕووسیا لە بەرهەم هێنانی چەکدا خۆبژیوە

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا وتی: ڕووسیا زۆربەی چەک و کەرەستەی جەنگیی پێویستی خۆی لە ناوخۆدا بەرهەم دێنێ.

دیمیتری مێدڤێدێف ڕایگەیاند کە ڕووسیا ئێستاکە لە شەڕێکی هایبریدی و چەندڕەهەندی لەگەڵ ناتۆدایە، زۆربەی چەک و کەرەستەی جەنگیی پێویستی خۆی بەرهەم دێنێ و هاوکات هاوکاریی ژمارێک وڵاتیش دەکات لەم بوارەدا. جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا جەختی کرد کە ڕووسیا خۆی زۆربەی سەختئامێر و چەک و کەرەستەی جەنگیی پێویستی بەرهەم دێنێ. ئەم کاربەدەستە باڵای ڕووسیا ڕاسپێری کرد بە وڵاتانی ڕۆژاوایی کە واز لە پاڵپشتی کردنی ئوکراین بەرامبەر بە ڕووسیا بێنن. مێدڤێدێف پێشتریش سەبارەت بە کەڵک وەرگرتنی ڕووسیا لە ئورشنیک لە شەڕی لەگەڵ ئوکراین پێیداگرت کە بێگومان ئەم مووشەکە ئاراستەی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تایبەتی ئێمە لە ئوکراین دەگۆڕێ. 

سەرۆک کۆماری ڕووسیایش ڕایگەیاند کە ئێستاکە هیچ تەگبیرێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی سیستەمی ئورشنیک بوونی نییە و تاقیکردنەوەی بەردەام دەبێ. 

سەرپەیڤ