کاردانەوەی وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە نزیکبوونەوەی ڕژێمی زایۆنی وحیزبوڵڵا بە ئاگربڕ
لەستفان دوجارێک وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی دوشەممە بەکاتی خۆجیی پرسیارکراکە حیزبوڵڵا وئیسرائیل دەستیان ڕاگەیشتووە بە ڕێککەوتنێکی شیمانەیی ئاگربڕبۆ ماوەی شەست ڕۆژ، کاردانەوەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان چیە وئەتوانێ چ دەوروڕۆڵێک بگیڕێت؟
دوجارێک وەڵامی دایەوە: ڕێکخراوی نەتەوەکان لەم وتووێژەدا حوزۆری نیە . من ڕەشنووسی ئەم ڕێککەوتنەی ئاگربڕم نەبینیوە.وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوەکان وتی: گرینگە کە خەڵک لەئیسرائیل "فەلەستینی داگیرکراو" ولوبنان بتوانن بگەڕێنەوە بۆماڵەکانیان. ئێمە خوازیاری جێبەجێکردنی تۆکمە وتەواوی بڕیارنامەی ١٧٠١ین کە ئەنجومەنی ئاسایشت پەسەنی کردووەوتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان وتیشی: ڕاپۆرتی ئەمدواییەی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان وێنایەکی ڕوون وئاشکرانیشان ئەدات لە دۆخی ئێمە لە جێبەجێ کردنی ئەم بڕیارنامەیە .من نامەوێ بەرلەڕاگەیاندنی ڕەسمی ئەم ڕێککەوتنە بیروڕاێک دەرببڕم. دەبێ چاوەڕوان بم بزانم چی ڕادەگەێندرێت وپاشان کاردانەوە پیشان ئەدەێن . بە قسەی دوجارێک ، هێزەکانی پاڕێزەری ئاشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەلوبنان بەشێووەی جیدی لە پەلاماری جۆربەجۆربۆ سەر هێزە چەکدارەکانی لوبنان لە ناوسەرزەویەکانی لوبنان، نیگەرانن. پەلامارەکانی ئەم دواییە گیانی ٤٥ سەربازی هێزەچەکدارەکانی لوبنانی گرتووە. وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی حکۆمەتی دێموکراتی جۆباێدن لە حاڵێکدا ئەم حکۆمەتە لە ڕۆژەکانی کۆتایی خۆی دایە وبەهۆی ناتەوانی وناکارامەیی لە کۆنترۆڵ کردنی شەڕخوازی ڕژێمی ئیسرائیل لە غەززە وناوچە ، بەربژاری بەرداکۆکی ، کامیلا هەرێس-ی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری پێنجی نوامبەری ٢٠٢٤ شکستێکی سەختی لە دۆناڵد ترامپ خوارد، ڕۆژی دوشەممە بە کاتی خۆجیی بە پەیامنێران لە واشنتۆن وتی کە هێشتا ڕێککەوتنێک لە بارەی لوبنان بەرهەم نەهاتووە ودرزوکەلێنێکەکان هەتا ڕادەیەکی زۆر، کەم بووەتە بەڵام کاروکردەدەبێ ئەنجام بێت. میلر وتی: ئێمە هێشتا ڕێککەوتنێکمان لە نێوان " ئیسرائیل ولوبنان" دانیە وبۆگەیشتن هەوڵ ئەدەێن . وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئەمریکا هەروەها جەختی کرد: پێشکەوتنێکی بەرچاومان بووە. ئەم کاربەدەستەی وەزاڕەتی دەرەوەی حکۆمەتی باێدن هەروەها وتی کە واشنتۆن هێوادارە بە دەس ڕاگەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربڕ وچاوەڕوانە دوولایەن ڕێککەوتنی خۆیان ڕابگەیەنن.