تشرینی دووه‌م 26, 2024 08:17 Asia/Tehran
  • بەڕێوەبەری پێشووی فاکس نێوز: شەیتان کۆشکی سپی ئیدارە ئەکات

"تاکرکارلسون" بەیانی سێشەممە لە وتووێژێکدا وتی کە پێشتر پیمان وابوو" ئانتۆنی بلینکن " کۆشکی سپی ئیدارە ئەکات بەڵام ئێستاکە خۆدی شەیتان ، دەسەڵاتی ئەمریکای لە دەس دایە.

"تاکر کارلسون" بەڕێوەبەری پێشووی کەناڵی "فاکس نێوز" بەیانی سێشەممەلە وتووێژێکی ڤیدیۆیی دا دەستی دایە  ڕەخنە گرتن لە حکۆمەتی ڕوولە کۆتایی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی جۆباێدن .

کارلسون لە وتووێژی ئانلاین لەگەڵ بەرنامەی " ڕیدکتد" وتی کە لە حکۆمەتی باێدن ، خۆدی شەیتان کۆشکی سپی ئیدارە ئەکات. ناوبراو لە وەڵام بەم پرسیارە کە چ کەسێک سەرۆک کۆماری ڕاستەقینەی ئەمریکایە وتی: ئەگەردوێنێ لەمنتان پرسیبا ، دەمکۆتتونی بلینکن وەزیری دەرەوە ،لە کاتی دەسپێکرانی حکۆمەتی باێدن ، ئەوێ ئیدارە دەکرد. بەڵام ئێستاکە دەبیژم خۆدی شەیتان .

ئەم بەڕێوەبەرە لاگرەی دۆناڵد ترامپ هۆی ئەم بیروڕایەی خۆی ئابەم جۆرە ڕاگەیاند : چۆن بەڕای من ، هێزە ڕەشەکان کۆنترۆڵی حکۆمەتی ئەمریکایان لەدەس دایە . ناردنی مین "ی دژەتاک بۆ ئۆکرانیا تەنیا بێ تاوانەکان دەکوژێت وئەوان ئەمە دەزانن. کارلسون بەڕاگەیاندنی ئەمەکە مەبەستی حکۆمەتی ئێستاکەی ئەمریکا تەنیا قەڵاچوو کردنە، ڕایگەیاند : کەوایە شەیتانین. وایش بیرناکەمەوە کە ئەم کاروکردەیان هیچ پێوەندیەکی بە بەرگری کردن لە دێموکراسی هەبێت. ناوبراو لە درێژەدا ، لەبارەی "ڤیلادێمیر زلنسکی" سەرۆک کۆماری ئۆکرانیان وتی:

ناوبراو لە ڕێگەی هەڵبژاردن بە دەسەڵات نەگەیشتووە. ئەو دیکتاتورە. چۆنکە دەورەو سەردەمی ئەو تەواوبووە وتێپەڕێوە، بەڵام هێشتا لە دەسەڵاتی لە دەس دایە. کەوایە دیکتاتورە.

 

 

سەرپەیڤ