وتووێژی موسکۆ ،تاران و ئانکارا سەبارەت بە دۆخی سووریا
جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی : ئەو وڵاتە پەیوەندیەکی نزیکیی هەیە لە گەڵ نوێنەرانی ئێران و تورکیا سەبارەت بە دۆحی سووریا .
ئاندرێ ڕودێنکۆ، جێگری وەزیری دەرەوەی فیدراسیۆنی ڕووسیا، ئەمڕۆ دووشەمە 12 سەرماوەزی 1403 بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: ئێستا پەیوەندییەکی نزیک و بەردەواممان لەگەڵ سەرجەم دەورگێڕانە سەرەکییەکان (سەبارەت بە دۆخی سوریا) هەیە، لەنێویاندا نوێنەرانی ئێران و تورکیا." جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سەبارەت بە ئاسۆی کۆبوونەوە سێ قۆڵییەکان سەبارەت بە یەکلاکردنەوەی سوریا، وتی: کۆبوونەوەیەکی لەو شێوەیە ناتوانرێت ڕەت بکرێتەوە و مۆسکۆ ئامادەیە بۆ ئەو کۆبوونەوانە . پێشتر وتەبێژی کرێملین ڕۆژی دووشەممە بە ئاماژەدان بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی سووریا و جموجۆڵی تاقمە تیرۆریستییەکان لە بەشگەلێک لەو وڵاتە ڕایگەیاند: ڕووسیا بەردەوامە لە پشتیوانیکردنی بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سووریا دیمیتری پسکوف لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا زیادی کرد: ڕووسیا خەریکی لێکدانەوە و شی کردنەوەی دۆخی سووریایە . ناوبراو وتی ئێمە لەمبارەوە درێژە ئەدەینە وتووێژەکانی خومان لە ئاستە شیاوەکاندا ..