پوتین: ڕۆژاوا ڕووسیا بەرەو هێڵی سوور پاڵپێوەدەنێ
سەرۆک کۆماری ڕووسیا بە ئاماژە بە جم و جۆڵی سەربازیی ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی ئەندامی ناتۆ لە جیهان وتی: ڕۆژاوا ڕووسیا بەرەو هێڵی سوور پاڵپێوەدەنێ و مۆسکۆ ناتوانێ بەرامبەر بەم ستراتژییەی ئەوان بێدەنگ بێت.
ڤیلادمیر پوتین ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندەرانی باڵا لە وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیادا وتیشی: لە ڕۆژاوادا ئەوان بە هاسانی خەڵکی خۆیان لەم بانگەشە بێ بنەمایە دەترسێنن کە گوایە ڕووسیا بەنیازی پەلاماردانیانە. ناوبراو وتیشی: ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژاوایی شەڕی چەن ڕەهەندی دژ بە ڕووسیا وەڕی دەخەن و لەم باروودۆخەدا، ئێمە بێدەنگە ناکەین و وەڵام دەدەینەوە.
پوتین بە ئاماژە بە ناپاوەجێبوونی ڕەوشی سەربازی- سیاسیی جیهان و لەسەروە بوونی پوتانسییەلی شەڕ و پێکدادان لە هەندێ ناوچەی جیهاندا وتیشی: خوێن و خوێنڕشتن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەر بەردەوامە. ناوبراو ڕاشیگەیاند: بێتوو ئەمریکا دەست بکاتە سەقامگیرکردنی مووشەکە ئەتۆمییە نیوانبڕەکانی، ئێمەیش سنوورە دڵخوازانەکانمان سەبارەت بە دانانی ئەم مووشەکانی هەڵدەگرین.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتی: بەڕێکرانی هێز و ڕاوێژکاری سەربازی بۆ ئوکراین تەشەنەی زیاتری شەڕ و کێشەی بە دواوە دەبێ و ناتۆیش هەموو هەوڵی خۆی دەدات بۆ پەرەپیدانی دزە و دەسەڵاتی لە ئاسیا و ئوقیانووسییەدا.