لاوروف : ڕۆژئاوا دەیەوێ هەر خەنیمێکی هێزمەند لەناو ببات
کانونی یهکهم 25, 2024 18:20 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی : بنەمای چارەسەر کردنی قەیرانی ئوکراین کە لە لایەن سەرۆک کۆماری ڕووسیاوە ڕاگەیندراوە سەرچاوە گرتوو لە یاساگەلی نێونەتەوەییە نەک بڕێک لە پێش شەرتەکان .
سێرگێیی لاوروف وتی : بنەمایەک کە وڵادیمیر پووتین سەروک کوماری ڕووسیا بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئوکراین لەبەرچاوی گرتووە پێش مەرج نیە بەڵکوو سەرچاوە گرتوو لە یاسا نێونەتەوەییەکانە . لاوروف جەختی کرد کە حکومەتی کیێەف شوێنکەوتووی ڕۆژئاوایە کە دەبێ خەنیمێکی هێزمەند وەکوو ڕووسیا لە ئاستی نێونەتەوەییدا بسڕێتەوە ناوبراو جەختی کرد : ڕۆژئاوا دەیەوێت هەر خەنیمێک لەناو ببات و ئوکراینی وەکوو چەکێک دژی ئێمە هەڵبژێردراوە.