کەمبوونەوەی بەرچاوی پاشەکەوتی گازی ئەورووپا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i434695-کەمبوونەوەی_بەرچاوی_پاشەکەوتی_گازی_ئەورووپا
بلومبێرگ باسی دابەزینی بەرچاوی ئاستی پاشەکەوتی گاز لە ئەورووپای کردووە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 08, 2025 05:40 Asia/Tehran
  • کەمبوونەوەی بەرچاوی پاشەکەوتی گازی ئەورووپا

بلومبێرگ باسی دابەزینی بەرچاوی ئاستی پاشەکەوتی گاز لە ئەورووپای کردووە.

بە پێی نووسینی ماڵپەڕی بلومبێرگ؛ دەیتا و زانیارییەکانی ژێرخانی گازی ئەورووپا باس لەوە دەکەن کە ڕادەی پاشەکەوت کردنی گاز لەم کێشوەرە سەرجەم ٢٥% لە چاو بانترین ئاستی خۆی دابەزیوە.  ئەم ڕادە دابەزینە زیاترین ڕادەی دابەزینی پاشەکەوتی گازی ئەم کیشوەرە لە حەوت ساڵی ڕابردوو دێتەئەژمار.

هەواڵدەریی بلومبێرگ ڕاپۆرتی داوە؛ ئەورووپا بە خێرایەکی زیاترەوە لە چاو هەر کاتوساتی دیکە لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا خەریکی بەکارهێنانی پاشەکەوتی گازی خۆیەتی. دەگوترێت داخرانی ژمارەیەک لە ناوەندەکانی دابینکەری گاز کاریگەریی بەرچاویان هەبووە لە سەر کەمبوونەوەی پاشەکەوتەکانی ئەم کیشوەرە.