هەزاران ماڵ لە لۆس ئانجلۆس بە هۆی ئاگرەوە سووتاون
کانونی دوھەم 10, 2025 17:45 Asia/Tehran
ئاگر لە لۆس ئانجلۆس هەروا درێژەی هەیە و بووەتە هۆی سوتاندنی ماڵەکان و تڕوموبیلەکان و ئاوارە بوونی دەیان هەزار کەس .
میدیا ئەمریکیەکان وێنەگەلێکیان لە کاول بوونی ماڵەکان و خەسار و زیانی ئاگرکەوتنەوەکە لە ناوچەی پاسفیکی کالیفوڕنیا بڵاو کردەوەتەوە .
لە ئاکامی ئەو ئاگرکەوتنەوە نزیکەی 9 هەزار ماڵ خەساریان پێی گەیشتووە سەرچاوە هەواڵیەکان ڕایانگەیاندووە کە ئاماری کوژراوانی ئاگرکەوتنەوەکە بۆ دە کەس بەرزبووەتەوە. 130 هەزار کەسیش لەبەر ئاگرکەوتنەوەکە هەڵاتوون .
زیاتر لە 137 هەزار کەسیش ناچار بە بەجێ هێشتنی ماڵەکانیان بوونە .