قوربانیانی ئاگرکەوتنەوە لە لۆس ئانجلۆس گەیشتە ٢٤کەس
ڕۆخانی زیاترلە ١٢هەزاربینا وبەرئاوردکردنی خەساروزیانی ١٥٠ ملیارددۆلاری
ئاگرکەوتنەوەکانی ناوچەی لۆس ئانجلۆس لانی کەم ٢٤ قوربانی ، هەزاران کەسی هەڵاتوووزیاتر لە ١٢هەزاربینای کاول کردووە وناوچەیەکی گەورەترلە سانفرانسیسکۆی ئاگرتیبەرداوە.
بەپیی ڕاپۆرتی فرانس ٢٤ ئەم ئاگرکەوتنەوەیە کە لە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو دەسپێبوو، بە هۆی باوزلانی بەناو " سانتائانا" پەرەی سەند وچاوەڕوانی دەکرێت ئەم باوزلانە هەتا نێوەکانی حەوتەش هەروا بەردەوام بێت.
بەرئاوردی سەرەتایی کۆمپانیای ئاکیوودر" خەساروزیانەکانی ئابووری سەرچاوەگرتوو لەم ئاگرکەوتنەوەیەی لە ١٣٥هەتا ١٥٠ ملیاردتمەن مەزەندە کردووە. بڵیسەی ئاگرچەند گەڕەکی پڕحەشیمەتی لۆس ئانجلۆس لەوان پاسیفیک پالیسادس وئالتادنای گرتووەتەوە وکاولی کردوون /. کریستین کرولی سەرۆکی ئاگرکۆژاندنەوەی لۆس ئانجلۆس، وتوویەتی کە بەڕێوەبەرانی شار بە تەرخان نەدانی بودجەی پیویست بۆ کوژاندنەوەی ئاگر، بوونەتە هۆی لاوازبوونی ئیدارەکەو لەکەمبوونی ئاو یش ڕەخنەی گرتووە .