کانونی دوھەم 16, 2025 09:53 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی پیشنیارکراوی ترامپ: ئەمریکا دەبێ ئامادەی وتووێژ بێت لەگەڵ ئێران

مژاری دۆناڵدترامپ سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا بۆ وەزاڕەتی کاروباری دەرەوە هاوکات بەڕاگەیاندنی بیروڕادەربڕین لەدژی ئێران ، بانگەشەی کرد: حکومەتی ئەمریکا دەبێ بۆ وتووێژ لەگەڵ ئێران ئامادەبێت.

هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوە لە بیستی ژانێڤەروڕۆژی ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی ترامپ، مژارە پیشنیارکراوەکانی ناوبراو بۆ تەئیدکرانی شیاوەتی خۆیان لە ئەنجومەنی پیران ئامادەدەبن.ئێوارەی چوارشەممە نۆرەی "مارکوروبیو" مژاری ترامپ بۆ وەزاڕەتی کاروباری دەرەوە بوو.

ناوبراو لەدرێژایی کۆبوونەوەی تاقیکردنەوەی خۆی ئاماژەی دایە پرس ومەسەلەی جۆربەجۆر، بەڵام گرینگترینیان بیروڕادەربڕینی ناوبراو لە دژی ئێران بوو. وتی: سەرەتای ئەم حەوتەیە ، ڕۆژی دوشەممە ئێران لەگەڵ ئۆروپیەکان وتووێژ گەلێک لەبارەی هاوکاری لە سەر مژاری ناڤۆکی ئەنجامدا.ئەمەکە ئایا ئەمەڕێبازێکە کە ئوروپیەکان دەیان‌ەوێ بڕۆن یا میکانێزمی ماشە چالاک بکەن ، شتێکە کە لە داهاتوو لیی تیدەگەین .

 ڕوبیو بانگەشەی کرد: شتێک کە بەهیچ لەونێک ناتوانین  ئیزنی بدەین گەیشتنی ئێران بەچەکی ناڤۆکیە. پرس ومەسەلەی تر کە ناتوانین ئیزنی بدەین ئەمەیە کە ئەم ڕژێمە سەرچاوە وتواناییە پێویستەکان بۆ دەسپێکرانی هەمدیسانی پشتیوانی کردن لە تیرۆریسم وبەردەوام کرانی هەبێت. ڕوبیو لەدرێژەی ئیدعا وبانگەشەکانی خۆی بەبێ بەدەستەوەدانی بەڵگە وسەنەدێکی ئاشكرا وتی: چەند کەس لەبەر ئەم پیلانەی تیرۆرە دەسگیرکراون . هەرکارێک کەلەگەڵ ئێران ئەنجام ئەدەین دەبێ بە ئاگاداربوون لەم مەسەلە بێت کە ئەم ڕژێمە کییە وهەڵبەت ئەمە کە خەڵکی ئێران چ کەسانێکن؟ چۆن ئەوان وەکوو دەسەڵاتدارەکانیان نین /. ڕوبیو وتیشی: بەبڕوای من دەبێ لەهەرجۆرە ڕێککەوتنێک کە یارمەتی بدات بە سەقام وئاسایشت وئەمنیەتی ناوچە وببێتە هۆی ئیمتیازدانی ڕاستبینانەی ئەمریکا بە ئێران پێشوازی بکەین . ناوبراو بۆ پاسادانی بیروڕاکانی خۆی لەدژی بەرنامەی ناڤۆکی ئێران وداواکاری بانگەشەکارانەی ئێران بۆ گەیشتن بە چەکی ناڤۆکی بانگەشەی ئامادەنەبوونی پشکینەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە ئێران لەساڵی ٢٠٢١ی کرد کە ئەم ئیدعایە هەربەوجۆرە کە لارنس نورمەن پەیامنێری بەناوبانگی واڵ سترێت ژورناڵ لە ڕاپۆرتەکەی خۆی لەبارەی بیروڕاکانی ڕوبیو نووسیبووی ، ئیدعا وبانگەشەیەکی دروو بوو. بەپێی ڕاپۆرتی گۆڤاری "پالتیکو" چاوەڕوانی دەکرێت ڕوبیو دوای دانیشتنی تاقیکردنەوە ، لەلایەن ئەنجومەنی پیران شیاوەتی تەئید وپشت ڕاست بکرێتەوە.مایک هانا پەیامنێری ئەلجەزیرە وتی: پشت ڕاست کرانەوە وتەئیدی شیاوەتی ڕوبیو ئەگەریی سادەوساکارترین دانیشتنی تاقیکاری بەربژارەکانی ترامپ دەبێت. هانا وتی بەدڵنیاییەوە ناوبراو هەموو ئەزمونە پێویستەکانی هەیە . ناوبراو کە لە پشتیوانانی ڕژێمی زایۆنیە، هەروەها بەهۆی ڕوانگەی شەڕخوازانەی خۆی لەدژی چین ، ئێران ، ڤێنزۆئیلا ، کۆبا وڕووسیا دەناسیندرێت

 

سەرپەیڤ