کۆمیسەری ئانڕوا: پاش ٤٧١ ڕۆژ دەنگی منداڵان دەبیستین لە غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i435086-کۆمیسەری_ئانڕوا_پاش_٤٧١_ڕۆژ_دەنگی_منداڵان_دەبیستین_لە_غەززە
کۆمیسەری ئانڕوا پێداگری کرد لەسەر پێویستی بەردەوام بوونی ئاگربڕ و جێبەجێکرانی هەموو بڕگەکانی و ئەوەی بە هەنگاوێکی ڕێک و دروست زانی لە ئاراستەی ئاشتی و ئارامییەکی پاوەجێ بۆ هەمووان.
(last modified 2026-06-27T16:23:09+00:00 )
کانونی دوھەم 20, 2025 14:12 Asia/Tehran
  • کۆمیسەری ئانڕوا: پاش ٤٧١ ڕۆژ دەنگی منداڵان دەبیستین لە غەززە

کۆمیسەری ئانڕوا پێداگری کرد لەسەر پێویستی بەردەوام بوونی ئاگربڕ و جێبەجێکرانی هەموو بڕگەکانی و ئەوەی بە هەنگاوێکی ڕێک و دروست زانی لە ئاراستەی ئاشتی و ئارامییەکی پاوەجێ بۆ هەمووان.

فیلیپ لازارینی کۆمیسەری ئانڕوا وتی: پاش زیاتر لە ٤٧٠ ڕۆژ شەڕ لە غەززە لە جیاتی دەنگی بۆردومان و پەلاماری ئاسمانی، دەنگی منداڵانێک دەبیسترێ کە خەریکی کایەن.

لازارینی لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس نووسی: ڕۆژی یەکەمی ئاگربڕ زۆر خۆش بوو. گوێزرانەوەی یارمەتییەکان دەست پێ بوو و بەشێک لە چالاکیی فریا گوزاری بازرگانیش بە ئارامی خەریکی جێبەجێکرانە.

ناوبراو وتیشی: بە یارمەتی کۆمیتەی نێودەوڵەتی خاچی سوور ٣ دەستبەسەرکراوی زایۆنی و ٩٠ دیلی فەلەستینی ئازاد کراون.