ئیدعا وبانگەشەی گرۆسی لە بارەی پیویستی ڕێککەوتننامەی ناڤۆکی نێوان ئێران وحکومەتی تازەی ئەمریکا
بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە دوپاتکردنەوەی ئیدعاوبانگەشەپێشووەکانی لەبارەی بەرنامەی ئاشتیخوازانەی ناڤۆکی ئێران وتی: ڕێککەوتننامەی ناڤۆکی نێوان ئێران وحکومەتی تازەی ئەمریکا کارێکی پیویست وزەروریە.
ڕافائیل گروسی کە بۆ بەشداری کردن لە دانیشتنی ساڵانەی کۆگەی جیهانی ئابووری گەشتیی کردووە بۆ داووس، ئەم بابەتەی لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێران هێنایە بەرباس . ناوبراو بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە ئێران درێژە ئەدات بە کۆکردنەوەی ئۆرانیۆم بە پیتاندنی زۆربان خوازیاری دەسپێکرانەوەی وتووێژەتازەکان لەگەڵ تاران بوو. شایانی باسە، بەرنامەی ئاشتیخوازانەی ناڤۆکی ئێران سەرەتا بە تاوانی بێ پایەوبنەڕەت ولەژێر کارتێکەری گوشارەکانی ئەمریکا وڕژێمی زایۆنی بووە بە قەیرانێکی غەیرە زەروری. ڕۆژئاواییەکان لە مۆرکرانی بەرجام ، بە هێنانە بەرباسی بەرنامەی ناڤۆکی ئێران وەکوو هەڕەشەیەک لە دژی ئاشتی وئاسایشتی نێودەوڵەتی بەپیی وەرزی حەوتەمی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەوڵیان دا ئەم مژارە ئاسایشتی بکەن وڕێگەچارەی پەیوەست بکەن بە بایکۆتەکان وکاروکردەی سەربازی .