کانونی دوھەم 21, 2025 18:02 Asia/Tehran
  • ترەمپ ، چل و حەوتەمین سەرۆک کۆماری ئەمریکا

"دۆناڵد ترەمپ" شەوی ڕابردوو لە کۆنگرێسی ئەمریکا، وەک چل و حەوتەمین سەرۆک کۆماری ئەمریکا، سوێندی خوارد.

پاش سوێندخواردنی دۆناڵد ترەمپ، ناوبراو بوو بە چل و حەوتەمین سەرۆک کۆماری ئەمریکا. کۆمیسیۆنی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی سێنای ئەمریکاش رەزامەندیی دەربڕی لەگەڵ دەسنیشان کرانی "مارک رۆبیۆ" وەک وەزیری دەرەوەی تازەی ئەمریکا و"پیت هێگزیت" بۆ پۆستی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری تازەی ئەمریکا کەمێک پاش ڕێوڕەسمی سوێندخواردن، دەیان فەرمانی بۆ جێبەجێکران واژۆ کرد. ترەمپ لە یەکێک لەو فەرمانانەدا، پرسی چوونەدەری ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی مۆر کرد.

چوونەدەر لە ڕێککەوتنی کەش وهەوای پاریس و هەڵوەشاندنەوەی بایکۆت لەدژ شارۆچکەنشینانی توندڕەوی ئیسرائیلی و ڕاگەیێندرانی باری نائاسایی لە سنورە باشورییەکانی ئەمریکا لەو فەرمانگەلە بوو کە ترەمپ، مۆریانی کردووە.

لەهەمان کاتدا، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی مەخابنی دەربڕیوە لەمەڕ کردەی ترەمپ دژ بەو ڕێکخراوەو ڕایگەیاندووە، هاوبەشیی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بەقازانجی تەندروستی و ئاسودەیی ملوێنان کەس لە سەرتاسەری جیهانە.

لە لایەکی دیکەوە، وەزیرانی دارایی یەکێتی ئوروپاش لە کاردانەوە بە قسەکانی ترەمپ لەمەڕ سەپاندنی تارەفەی گومرکی بەسەر هاوردەی کاڵای ئوروپایی ڕایانگەیاند کە لەگەڵ کێشەو ئاستەنگی ئابوریی شیمانەیی لەگەڵ حکومەتی ترەمپدا بەرەوڕوو دەبین.

"ئێمانۆئێل مەکرۆن" سەرۆک کۆماری فەڕانسەش داوای لە ئوروپا کردووە بۆ کەمکردنەوەی وابەستەیی ئاسایشیی بە ویلایەتە یەکگرتووەکان، بودجەی بەرگریی خۆی زیاد بکا. ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی ترەمپ لە ژێر چاودێریی و ڕێوشوێنی توندی ئاسایشیداو بە تەرخانکرانی٢٥٠ملوێن دۆلار، گرانترین ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی مێژووی ئەمریکا بووە.

سەرپەیڤ