لاڤروف: ڕێککەوتن لەگەڵ ئۆکرانیا دەبێت لەسەر بنەمای میکانیزمێکی پێشێلنەکراو بێت
لاڤرۆڤ ئەمڕۆ (چوارشەممە) ڕایگەیاند، پرسی ڕاگرتنی شەڕ لە ئۆکرانیا دەبێت ڕێککەوتنی یاسایی و میکانیزمێک لەخۆبگرێت کە پێشێلکردنیان نامومکین بکات
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە پرێس کونفڕانسێکدا دوای دیدار لەگەڵ هاوتا قەرقیزستانیەکەی ڕایگەیاند: ئێمە زانیاری پێویستمان لە بارەی دوایین پێشهاتەکانی ڕاگرتنی شەڕ و پێکدادانەکانی ئۆکرانیا پێشکەش بە هاوتا قرقیزستانیەکانمان کرد. "ئێمە جەخت دەکەین لەسەر پابەندبوونی بەردەوامی خۆمان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی هێرش کردنە سەر ئۆکرانیا و چارەسەرکردنی ئەم قەیرانە بە نەهێشتنی هەموو پرسە سەرەکییەکان ".
ناوبراو کە دوای دیداری لە گەڵ جینینک کولیباف وەزیری دەرەوەی قرقیزستان لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان ، درێژەی بە قسەکانی دا و وتی: بەبێ ئەوەی تێبگەین کە ئامانجەکانی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا چی بوون، کۆتاییدان بەم تێکهەڵچوونە نامومکینە . "ئێمە بە تایبەتی جەخت لەوە دەکەینەوە کە دەتوانین باس لە ڕێککەوتنە کانی یاسایی و قبوڵکراوە بکەین کە دەبێت میکانیزمێک لەخۆبگرێت کە پێشێلکردنی ئەم ڕێککەوتنانە نامومکین بکات .