شوبات 01, 2025 13:48 Asia/Tehran
  • مەکرۆن خوازیاری ئازادکرانی سیخۆڕانی فەرانسی لەبەندیخانەی ئێران بوو

سەرۆک کۆماری فەڕانسە ویڕای تاوان دانەپاڵی تاران ، خوازیاری ئازادکرانی هاووڵاتیەکانی بوو کە لە ئێران بە تاوانی شۆڤاری لە بەند کراون .

ئیمانوئیل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕانسە ئێوارەی هەینی وبەئاماژەدان بەمەکە دوو شارومەندی ئەم وڵاتە بۆ ماوەی ١٠٠٠ ڕۆژ وشارومەندێکیش بۆ ماوەی ٨٤٢ ڕۆژ لە ئێران لەبەنددان وتی بەزوویی لەگەڵ بنەماڵەکانیان دیدار وچاوپێکەوتن ئەکات.

مەکرۆن لە وتارێکدا لە ناو تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس بەبێ ئاماژەدان بە هۆی لە بەندکرانیان بە تاوانی شۆڤاری ، ئیدعای کرد دەسگیرکرانیان ناشایست وسەرەڕوویانە بووە. سەرۆک کۆماری فەڕانسە لە کۆتاییدا خوازیاری ئازاد کرانی ئەم سێ شارومەندە فەڕانسیە بوو. کۆتایی مانگی بەفرانباریش وەزاڕەتی دەرەوەی فەڕانسە ، باڵوێزی ئێرانی هەرلەم پیوەندیە دا بانگهێشت کردبوو.

 

سەرپەیڤ