شوبات 04, 2025 16:05 Asia/Tehran

ڕێبەری پارتی: ئیسرائیل بیتنا" ئاویگدورلیبرمەن، ڕۆژی سێشەممە مەبەستی سەرەکی گەشتەکەی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی داگیرکەر، بنیامین نتانیاهۆ، بۆ دیداروچاوپێکەوتنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، دۆناڵد ترامپ لە واشنتۆنی ئاشکراکرد.

لیبرمەن ڕایگەیاند " مەبەستی سەرەکی سەفەری سەرۆک وەزیر بنیامین نتانیاهۆ بۆ واشنتۆن، ناکارامە هێشتنی قۆناخی دووهەمی ڕێککەوتنی ئاڵووێرکردنی یەخسیرانە.

وتیشی:ئەولەویەت و سەرەتیەکانی نتانیاهۆ تەنیا تەنیا لە سەر یەک مژار چڕ بووەتەوە وئەویش مانەوەی هاوپەیمانی حکومەتی ناوبراوە.

هەرلەم پێناوەدا ئەلعەربی ئەلجەدیدە یش ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاپۆرتێکدا نووسیی : لەگەڵ جێبەجێ کرانی ئاگربڕی غەززە بۆ سێهەمین حەوتەی بەردەوام، هەروا داگیرکەران ئەم ئاگربڕە بنپێدەکەن ،ئێستا بە تەقەکردن لە ناوچە باشووریەکانی وەکوو ڕەفەح وخان یونیس ویابە کارشکینی لە ڕێباری فریاکەوتنی غەززە وهەتا ئێستاکە داگیرکەران ئیزنی هاتنی کانکس وخێوەتیان بە غەززە نەداوە.

شایانی وتنە ڕۆژی یەکشەممە ، نتانیاهۆ بۆ دیداروچاوپێکەوتن لەگەڵ ترامپ گەشتیی کرد بۆ واشنتۆن وچاوەڕوانی دەکرێت ئەم سەفەرە ڕەسمیە هەتا ڕۆژی پێنجشەممە بەردەوام بێت.

 

 

سەرپەیڤ