شوبات 05, 2025 18:59 Asia/Tehran
  • خۆپێشاندانی بەرفراوان دژی نەتانیاهو لە ئەمریکا

بەسەدان ناڕازیی لە بەردەم کۆشکی سپی کۆبوونەوە هەتا نەیارەتی خۆیان لەگەڵ سەفەری "بنیامین نەتانیاهو"ی سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی، ڕابگەیێنن. نەیاران و ناڕازییان هەروەها ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر گەڵاڵەی دۆناڵد ترەمپ بۆ ئاوارەکردنی فەلەستینیەکان لە کەرتی غەززە.

بەسەدان ناڕازیی لەبەردەم کۆشکی سپی گردبوونەوە هەتا نەیارەتی خۆیان لەگەڵ سەفەری "بنیامین نەتانیاهو"ی سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی ڕابگەیێنن. ناڕازییان هەروەها ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر گەڵاڵەی "دۆناڵد ترەمپ" بۆ ئاوارە کردنی فەلەستینیەکان لە کەرتی غەززە.

خۆپێشاندەران بە بەدەستەوە گرتنی چەندین لافیتەو پارچەنووسراوە کە لەسەریان نوسرابوو؛ "فەلەستین، نافرۆشرێ" و "نەتانیاهو دەبێ دادگەیی بکرێ"، ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر جەنایەتە جەنگییەکانی رژیمی ئیسرائیل دژ بە گەلی فەلەستین. ئەوان بە دانی دروشم، خوازیاری قۆڵبەستکرانی نەتانیاهوو بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگی و ژینۆساید بوون. خۆپێشاندەران هەروەها ناڕەزایەتیشیان دەربڕی بەرامبەر سیاسەتەکانی "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ داکۆکی کردنی لە رژیمی زایۆنیستیی.

سەرپەیڤ