شوبات 09, 2025 12:13 Asia/Tehran
  • مامەڵەی گەورە؛ حکومەتی ئەمریکا ڕەزامەندی دەربڕی لەگەڵ فرۆشتنی بۆمبە جەهەندەمیەکان بە ئیسرائیل

وەزاڕەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕەزامەندی دەربڕی لەگەڵ فرۆشتنی موشەکەکانی هلفایربە" ئیسرائیل'' بەباێخی ٦٦٠ ملیۆن دوڵار.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرانسە، ئەمریکا ڕۆژی هەینی لە حاڵێکدا لەگەڵ فرۆشتنی زیاترلە حەوت وچوارملیارددوڵاربۆمب ، مووشەک وکەرەسەوئامێری هاوپێوەند بە ئیسرائیل ڕەزامەندی دەربڕی کە ئەم ڕژێمە لە چەکەکانی دروستکراوی ئەمریکا بەبارستای کاولکەرانە لە شەڕی غەززە کەڵکی وەرگرتووە.  

هەرلەم پێوەندیە دا وەزاڕەتی بەرگری ئەمریکا "پینتاگون" ڕایگەیاند کە وەزاڕەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە فرۆشتنی موشەکەکانی هلفایربە ئیسرائیلی بە باێخی ٦٦٠ ملیۆن دوڵار پەسەن کردووە. هەروەها وەزاڕەتی دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ فرۆشتنی شیمانەیی تەقەمەنی وکیتەکانی ڕێنوینی کراوبە ئیسرائیل بە باێخی ٦.٧٥ ملیارددوڵاریش ڕەزامەندی دەربڕێوە.

حکومەتی بایدن، سەرۆک کۆماری پێشووی  دێموکراتەکان ساڵی ڕابردوو ڕادەستکرانی ١٨٠٠ بۆمبای ٢٠٠٠ پوندی بە ئیسرائیلی هەڵپەساردکە گەورەترلەوشتەی کە لەناو گرێبەستەکەدا هاتبوو، بەڵام ڕاپۆرتەکان باس لەوەئەکەن کە دۆناڵدترامپ ، دوای هاتنە سەرکاری، بڕیاری خۆی گۆڕیی.

ئەگەرچی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوە فرۆشتنی بۆمب وموشەکی پشت ڕاست کردوەتەوە، بەڵام ئەم ڕێککەوتنە پێویستی بە تەئیدی کۆنگرە هەیە کە دوورلە چاوەڕوانیە لە دابین کردنی چەکەمەنی بە نزیکترین هاوپەیمانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین کێشە وناکۆکی بەدی بینێت.

 

 

سەرپەیڤ