بەردەوامی نەیارەتی لەگەڵ پلانەکەی ترەمپ سەبارەت بە کۆچپێکردنی خەڵکی غەززە
لە درێژەی نەیارەتییە بەربڵاوەکان دژ بە گەڵاڵەکەی ترەمپ سەبارەت بە کۆچپێکردنی زۆرەملیی خەڵکی غەززە جیا لە موسڵمان، مەسیحییەکانیش ناڕەزایەتیان دەربڕێوە دژ بەم پلانە و وشداریان داوە بەرامبەر بە دواهاتەکانی.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەمدواییانە لە کاتی دیداری لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی لە واشینتۆن پێشنیاری کۆچپێکردنی فەلەستینییەکان لە غەززە و گواستنەوەیان بۆ وڵاتانی دیکەی هێنایە ئاراوە و ڕاشیگەیاند کە ئەمریکا کۆنترۆڵی ئەم کەرتە دەگرێتە دەست.
ئەم قسانە کە وەبیرهێنەری سیاسەتە کۆلۆنیالیستییەکان و بنپێکەری یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانە، شەپۆلێک کاردانەوەی نێودەوڵەتی هەستاندەوە. ئەم کاردانەوانە تەوەری جۆر بە جۆریان هەبوو. یەکێک لە تەوەرەکان ئەوەیە کە ئەم پلانە پرۆژەیەکە لە پێناو پاکتاوی نەژادی جەنایەتێکە لە جارنامەی دیوانی نێودەوڵەتی سزا بە نموونەی جەنایەتی جەنگی دێتە ئەژمار.
هەر لەم ئاراستەیەدا گرووپە فەلەستینییەکان بەدەر کردنی بەیاننامەگەلێک جەختیان کردووە کە پلانەکانی دۆناڵد ترەمپ لە واقیعدا ڕاگەیاندنی شەڕ بە ئاشکرا و پرۆژەیەکن بۆ بنەبڕکردنی گەلی فەلەستین لە خاک و وڵاتی خۆیان. ناوەندەکانی مافی مرۆڤیش ئەم پلانە بە پاکتوی نەژادی دەزانن و بە توندی ئیدانەیان کردووە .
تەوەرێکی دیکە بۆ نەیارەتی کردنی ئەم پلانەی ترەمپ ئەوەیە کە ئەم پلانە لەگەڵ بەڵێن و ئەستۆگرییە نێودەوڵەتییەکان لە چوارچێوی پشتیوانی کردنی خەڵکی مەدەنی نایەتەوە، هەر بۆیە جێبەجێ کرانی نەک هەر گونجاو نییە، بەڵکو بردنە ژێر پرسیاری هەموو مافە نێودەوڵەتییەکانیشە.
یەکێکی دیکە لەو کاردانەوانەیش ئەوەیە کە وەها پلانێک دواهاتی پڕمەترسی لە ئاستی جۆربەجۆردا بەتایبەت لە سێ ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا بە دواوە دەبێ و هەروەها دەسترێژییەکی ئاشکرایە بۆ سەر کەرامەت و ڕێزی مرۆیی. کریستیانەکان و هەروەها قەشەکان و بەرپرسانی کڵێسەکان لە قودسی داگیرکراویش لە بەرنامەیەکدا خوازیاری ڕاوەستان بەرامبەر بە پلانی کۆچپێکردنی بە کۆمەڵی فەڵەستینییەکان لە غەززە بوون.