ئادار 03, 2025 13:16 Asia/Tehran
  • واشنتۆن پوست: ترامپ بە شێوەیەکی بەربڵاوخەرێکی سەرکوت کردنی ئازادی ڕادەربڕینە

ڕۆژنامەی واشنتۆن پوست لە وتارێکدا بە ئاماژەدان بە فەرمانە ئیجرائیەکانی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە ناوبراو لە کاتی هاتنە سەرکاری دەریکرد، نووسی: ڕەخنە گران ناوبراویان بە سەرکوت کردنی بەربڵاوی ئازادی بیروڕادەربڕین وبنپێکردنی یاساوڕێسای بنەڕەتی ئەمریکا تاوانبار ئەکەن.

ڕەخنە گرانی ترامپ دەبێژن ناوبراو لە هەوڵ دایە بۆسڕێنەوەی " ووک" جۆرە ئایدئۆلۆژیا بەمانای هۆشیاری سەبارەت بە پرس ومەسەلەی هاوپێوەند بە دادگەری کۆمەڵایەتی ودادگەری ڕەگەزی"یە، بووە کە دژایەتی هەیە لەگەڵ هەموارکردنی یەکەمی یاساوڕێسای بنەڕەتی ئەمریکا.

بە پیی هەموارکردنی یەکەمی یاساوڕێسای بنەڕەتی ئەمریکا کەلەساڵی ١٧٩١ی زایینی پەسەن کرد، حکومەت لە دۆخی یاساوڕێسا بۆ پاوەجیکردنی یەک دین وەکوو دینی ڕەسمی ، بیروڕای ئازاد بە دین، یابەرتەسک کردنی ئازادی بیروڕادەربڕین ، مافی کۆبوونەوەی ئاشتیانە، یا مافی سکاڵا بەمەبەستی قەرەبووکرانی زیانەکان لە لایەن حکومەتەوە قەدەغە دەکرێت.

 

 

سەرپەیڤ