ئادار 03, 2025 13:54 Asia/Tehran
  • دەسپێکرانی کۆبوونەوەی وەرزانەی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی   

جڤێن ودانیشتنی وەرزانەی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نیودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی چەند دەقە لەمەروبەر بە ئامادەبوون وبەشداری نوێنەرانی ٣٥وڵاتی ئەندامی ئەم ئەنجومەنی لە ڤیەن دەستی بەکارکرد.

لەم کۆبوونەوەیەدا کە هەتا ڕۆژی هەینی بەردەوامە، مژاری جۆربەجۆر لەوان ئیمنی ناڤۆکی، جێبەجێ کردنی بڕیارنامەکانی پادمان وچالاکیەکانی زانستی وتوێژینەوەیی ئاژانس لە دەستوری کاردایە.

لێکدانەوەی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی لەبارەی پیداچوونەوە وتاقیکاری ڕاستیانەی چالاکیە ناڤۆکیەکانی ئێران لە چوارچیوەی ڕیککەوتننامەی گشتداگر وبەرجام لە مژارەکانی تر لە دەستوری کاری ئەنجومەن ڕاگەێندراوە.

ئەنجومەنی بڕیاردەران لە جڤێنەپێشووەکەی دا ، بڕیارنامەیەک کەلەلایەن سێ وڵاتی ئوروپایی ئەندامی بەرجام " بەریتانی، فەڕانسە وئاڵمانیاو ئەمریکا پیشنیار کردبوو، لەبارەی بەرنامەی ئاشتیخوازانەی ناڤۆکی ئێران پەسەن کرد. ئەم بڕیارنامەیە بە بێ ئاماژەدان بە هاوکاریەکانی ئێران لە گەڵ ئاژانس ، لەتاران داوای کردبوو هەتا بۆ چارەسەرکردنی پرس ومەسەلەی بانگەشەکارانەی پادمانی ، کاروکردەی زەروری وخیرا، ئەنجام بدات.

بە پیی بەرنامەی ڕاگەێندراو، ڕافائیل گەرووسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە کاتی دەسپێکرانی کۆبوونەوەکە ، ڕاپۆرتیکی لەبارەی چالاکیەکانی ئەم دواییەی ئەم ڕێکخراوەیە دابەدەستەوە. بەپیی دابی ئاسایی، دوای وتاردانی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانس، ناوبراو لە ناو کۆی پەیامنێران ئامادەدەبێت ووەڵامی پرسیاری میدیاکان ئەداتەوە.

 

 

 

سەرپەیڤ