ئادار 10, 2025 18:00 Asia/Tehran
  • حکومەتی ترامپ گیانی ملیۆنان کەسیی لە جیهان خستووەتە مەترسیەوە

کەناڵی سکای لە ڕاپۆرتێکدا بە ئاماژەدان بە بڕیارەکانی ترامپ لە پەنجا ڕۆژی سەرەتای سەرۆک کۆمارەتیەکەی ڕایگەیاند بڕیارو سیاسەتەکانی ترامپ گیانی ملیۆنان کەسیی لە سەرانسەری گوێ زەوی خستووەتە مەترسیەوە.

حکومەتی ترامپ کە تەنیا ٥٠ ڕۆژ لە کاتی دەسپێکرانیی تیدەپەڕێت ، بە بڕینی سەتی ٩٠ی یارمەتیە دەرەکیەکان بۆ وڵاتانی تر، ژیانی ملیۆنان کەسی لە سەرانسەری جیهان لەگەڵ کێشەی جیدی ڕووبە ڕوو کردووەتەوە وبەئەنجام دانی ئەم  کارە چالاکی سەدان ڕێکخراوی فریاکەوتن لە سەرانسەری جیهانی تووشی کێشە کردووە. 

 بڕێک لە کارمەندانی ڕێکخراوەکانی خێرخوازی لە کاردانەوە بە کاروکردەی ترامپ لە مەڕ بڕانی یارمەتی بە ڕێکخراوەکانی فریاکەوتن وتوویەتی ئەم بڕیارەی ترامپ هەرڕێک وەکوو شەڕیکی بیۆلۆجیکی لەدژی هەزاران مرۆڤی ئاتاج لە سەرانسەری جیهانە. ترامپ هاوکات کە یاساوڕێسا بنپێدەکات ودەێدڕینێت  ، پەلاماردەکاتە سەر هاوپەیمانانی ئەمریکا ولە تەنیشتیدا لە دوژمنەکانیان نزیک دەبێتەوە ئەم سیاسەتە دەبێتە هۆ کە متمانە کردن بە ئەمریکا زۆر کەم بووەتەوە. بڕیک لە کارناسانیش وتوویانە سیاسەتەکانی ترامپ دەبێتە هۆی تەشەنا سەندنی پێشبرکیکانی چەکەمەنی لە سەرانسەری جیهان چۆن ئیتر هیچ وڵاتیک لە جیهان هەست بە ئاسایشت ناکات/. 

سەرپەیڤ