دابەزینی بێ وێنەی ئازادی مەدەنی ئەمریکیەکان لە حکومەتی ترامپدا
ڕێکخراوی چاودێری" سیویکس " لە کاردانەوە بە بڕیارەکانی ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەدژی ماف وئازادیە مەدەنیەکان لەم وڵاتە ڕایگەیاند لە ڕاپۆرتی بنپێکردنی مافی مەدەنی لە ساڵی ٢٠٢٥ ، ئەمریکا چووەتە ڕیزی وڵاتانێکی وەکوو کونگۆ.
ڕێکخراوی " سیویکس" چالاک لەبەشی مافی مەدەنی وئازادیە کۆمەڵایەتیەکان ، ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ناوی ئەمریکا بە هۆی دابەزینی زۆری ئازادیە مەدەنیەکان ،داناوەتە تەنیشت کۆماری دێموکراتیکی کونگۆ، ئیتالیا، پاکستان وسربستان .بە پیی لیستی پیداچوونەوەی ڕێکخراوی سیویکس کە گۆڕانکاری ئازادیە مەدەنیەکان لە ١٩٨ وڵات پێوشوێن دەگرێت ، وڵاتانێکی تر کە لە ساڵەکانی ئەمدواییە لەناوئەم لیستانە زێدە بوونە، بریتین لە زیمبابووە، ئارژانتین ، ئەلسالوادورو ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی.
سیویکس هەروەها هۆشداری داوە بڕیارەکانی ترامپ لە دژی مافی مەدەنی ئازادیە مەدەنیەکان ودەستکەوتەکانی مافی مرۆڤ لە سەرانسەری جیهان لەناو دەبات.