پوتین : بڕێک لە ڕۆژئاواییەکان ، لە ڕووسیا تێناگەن
ئادار 27, 2025 18:30 Asia/Tehran
سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتی کە هەندێ لە خەڵکی ڕۆژئاوا ، لە ڕووسیا تێناگەن ، بەڵام ئەم ڕاستیە تەگەرە ناخاتە سەر رێی گەشەی وڵات.
ڤیلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتی: لە وڵاتانی بە ناو ڕۆژئاوایی کەسانێک هەن کە لە ڕووسیا تیناگەن. بەڵام ئەم مەسەلە کێشە وئاستەنگ لە ژیان وگەشەی ئێمە دانانیت، بەڵکو هەست وورەی ئێمە بەرزئەکاتەوە هەتا ژماری کەسانێک کە لەئێمە تی ئەگەن وفاممان ئەکەن وئەیانهەوێ لە ئاشتی ودوستایەتی لەگەڵ ئێمە بژین ،پەرە پیبدەین . پوتین جەختی کرد : بە کاری بەربڵاو بەتایبەت لەگەڵ گەنجانی ڕووسیا دەتوانین بە وەها مەبەستێک دەستمان بگات وئەگەر هەموو چالاکانە وکارێگەر کاربکەین و لەگەڵ وڵاتانی دوستیش پێوەندیمان گەشە پیبدەین ، بە سەرکەوتن ئەگەین .