پسکۆڤ: ئەوروپا خوازیاری بەردەوامیی شەڕی ئۆکراینە
نیسان 15, 2025 15:01 Asia/Tehran
وتەبێژی کۆشکی کرێملین وتی: یەکێتی ئەوروپا ئیستایش هەر دەیەوێت شەڕی ئۆکراین هەر بەردەوام بێت.
دیمیتری پسکۆڤ ئاماژەی بەوەش کرد، وڵاتانی ئەوروپایی هەوڵدەدەن ئەم شەڕە هەر بەردەوام بێ. ئەوان دەیانەوێت پشتیوانی لە ڕژێمی کیێف و هۆگرییەکەی بە درێژەدانی شەڕ بکەن. پسکۆف ڕاشیگەیاند: هەوڵێکی زۆر چڕوپڕ دەدرێ بۆ دیتنەوەی ڕێگاچارەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی ئۆکراین، بەڵام نابێت چاوەڕێ بین خێرا ئەنجام و دەسکەوتەکەی دەرکەوێ.