پوتین یاسای پەیمان نامەی گشتداگری ستراتژیک لەگەڵ ئێرانی مۆر کرد
نیسان 21, 2025 18:05 Asia/Tehran
سەرۆک کۆماری ڕووسیا یاسای پەیمان نامەی گشتداگری ستراتژیکی نێوان ئەم وڵاتە وکۆماری ئیسلامی ئێرانی کە پیشتر لەلایەن دۆمای حکومەتی وئەنجومەنی فیدراسیۆنی ڕووسیا پەسەن کرابوو ، مۆرکرد.
لە گەشتەکەی مەسعودی پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران بۆ موسکۆ ، پەیماننامەی بەشداری گشتداگری ستراتژیک لەگەڵ فیدراسیۆنی ڕووسیا لە ڕێوڕەسمێکدا لە کۆشکی کرملین لەلایەن سەرۆک کۆمارانی دوو وڵات مۆرکرا.
ئەم بەڵگە و سەنەدە چوارچێوەی یاسایی بۆ گەشەی زۆرتری هاوکاریەکانی نێوان موسکۆ وتاران لە درێژ ماوەدا دیاری دەکات.
ئەم ڕێککەوتنە ئاستی پێوەندیەکانی ڕووسیا وئێران وەکوو شەرێکە ستراتژیکەکان ڕێک دەخات و هەموو بەشەکان لەوان بەرگری، بەرنگاربوونەوەی تیرۆریسم ، وزە ، ماڵیی ، گەیاندن وگواستنەوە ، پیشەسازی ، کشتووکاڵ ، فەرهەنگ ، زانست وتەکنۆلۆژی دەگرێتەوە.