نیسان 22, 2025 16:36 Asia/Tehran
  • کوژرانی نزیکەی ٦٠٠ کەس لە ئینگلیز

دوایین داتاکانی نووسینگەی ئاماری نیشتمانی بەریتانیا دەریدەخات کە لە ساڵی ڕابردوودا نزیکەی ٦٠٠ کەس لە ئینگلیز و وێڵز کوژراون.

ناوەندی ئاماری نیشتمانی بەریتانیا ڕایگەیاند، ٤١٤ کەس لە قوربانییەکان پیاو بوون و ١٥٦ کەسیش ژن بوون. ١٠٨ حاڵەتی کوشتن لە نێوماڵدا ڕوویداوە و ٨٣ کەس لەو کەسانەی لە ماڵدا کوژراون ژن بوون. هەروەها داتاکان دەریدەخەن کە ڕێژەی کوشتن لە نێوان ڕەشپێستەکاندا نزیکەی ٤٠ کەس لە هەر ملیۆنێک کەسدا بووە، کە زیاتر لە چوار هێندەی ڕێژەی کوشتن لە نێوان سپیپێستەکاندایە.

سەرپەیڤ