دابەزینی نرخی جیهانیی نەوت
نیسان 30, 2025 13:43 Asia/Tehran
رەوتی دابەزینی نرخی جیهانیی نەوت پاش نیگەرانیی لەمەڕ شەڕی تیجاری کە ئاسۆی داوای جیهانیی ئەو بەرهەمەی لاواز کردووە، چوارشەممەش درێژەی بوو.
برێنت وێست تێگزاس ئینتێرمێدیێت لەم مانگەی زایینیدا بەڕیز سەتی١٥و١٦ کەمی کردووە کە زیاترین ئاستی دابەزینە لە نۆڤمبەری٢٠٢١ـوە تاکوو ئێستا.
هەردوو شاندەر، پاش راگەیێندرانی تارەفەکانی "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەبارەی کاڵای هاوردە بۆ ئەمریکا کەوتنە سەراوژێریی بەها.
نرخەکان پاش تۆڵەسەندنەوەی چین و سەپاندنی تارەفە بەسەر هاوردەکان لە ئەمریکا کە شەڕی تیجاریی نێوان دوو زلهێزی بەکارهێنەری نەوتی لێکەوتەوە، بەرەوڕووی دابەزینی زیاتر بوون.
ڕاپرسییەکان دەریدەخا، تارەفەکانی ترەمپ لەسەر هاوردەکان بۆ ئەمریکا، ئابوریی جیهانی خستووەتە بەر مەترسیی قەتیسمان.