May 02, 2025 16:08 Asia/Tehran
  • ناڕەزایەتیی بەرامبەر سیاسەتەکانی ترەمپ لە رۆژی کرێکاردا

پارێزەران، وانەبێژان و سیاسەتوانانی ئەمریکی لەنێو هەزاران خۆپێشاندەر لەسەرتاسەری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕێپێوانیان کرد هەتا ناڕەزایەتی دەربڕن بە سیاسەتەکانی ترەمپ سەبارەت بە کۆچبەریی، سێرەگرتن و لەگوشارنانی پارێزەران، دادوەران و دەسەڵاتی بڕیاردەرانی خاوەن سامان و دەوڵەمەند.

بەشداربووانی ئەو رێپێوانە لە واشنگتۆن ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر سیاسەتەکانی "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە کۆچبەریی و دەرکرانی کۆچبەران و ڕایانگەیاند: "حکومەتی ترەمپ، کەسانێکی دەرکردووە کە دانیشتووی ئەمریکان و سەرباری داننان بە هەڵەکەی، دیسان هیچ هەوڵێک نادا بۆ گەڕانەوەی ئەو کەسانە."

هەڵسوڕێنەرانی ئەو ڕێپێوانە ڕایانگەیاند، حکومەتی ترەمپ بەقازانجی دەوڵەمەندەکان جوڵاوەتەوەو ئەوانی خستووەتەنێو ئەولەویەت بۆیە داوایان لە حکومەت کرد، بە دابینکردنی بڕەبودجەی تەواو بۆ چاودێریی تەندروستی، خانووبەرەو قوتابخانەی حکومیی، وەبەرهێنان بکا بۆ خێزان و بنەماڵەی کرێکارەکان.

سەرپەیڤ