لانیکەم ١٥ هەزار داعشی لە کەمپی هۆلی سووریا هەڵاتوون
شوبات 21, 2026 18:20 Asia/Tehran
ڕاپۆرتێکی هەواڵگریی ئەمریکا ئاشکرای دەکات کە لانیکەم ١٥ هەزار کەس دوای ڕووخانی کەمپی دەستبەسەرکردنی داعش لە سوریا هەڵاتوون.
کەمپی هۆل کە هەزاران ئەندامی بنەماڵەی توندڕەوی داعشی تێدابوو و لە دەستی هێزەکانی هەسەدەدا بوو، دوای پەلاماری مانگی ڕابردووی هێزەکانی جۆلانی ڕووخا.
ڕێكخراوە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا دەڵێن، پازدە بۆ بیست هەزار کەس لە نێویاندا ئەندامانی داعش، دوای چوونە دەر لە کەمپێک کە بنەماڵەی توندڕەوەکانی تێدابوو، ئێستا لە سووریادا پرژ و بڵاون . هەروەها لەم دواییانەدا نزیکەی حەوت هەزار زیندانیکراوانی داعش بە فەرمانی ئەمریکا لە سووریاوە گواستراونەتەوە بۆعێراق.