دیسانەوە دووکەڵی ڕەش لە کلێسا هاتە دەرەوە ؛ پاپایەکی نوێی هەڵنەبژێردرا
May 08, 2025 13:43 Asia/Tehran
سەرچاوە هەواڵییەکان جارێکی دیکە باسی هاتنە دەرەوەی دووکەڵی ڕەشیان کرد لە کلیسای سیستین لە واتیکان
بەگوێرەی سەرچاوە هەواڵییەکان، لەکاتی کۆبوونەوەی کاردیناڵە باڵاکانی ڤاتیکان بۆ هەڵبژاردنی پاپای نوێ، دوکەڵی ڕەش لە کلیسای سیستین لە ڤاتیکان بەرزبووەوە، ئەمەش مانای وایە هێشتا پاپا هەڵنەبژێردراوە.دوکەڵی ڕەش کە لە کڵێساکە بەرز دەبێتەوە، نیشانەیەکی نەریتییە کە کاردیناڵەکانی کەلیسای کاتولیک جارێکی دیکە سەرکەوتوو نەبوونە لە هەڵبژاردنی پاپای نوێ. کاردیناڵە باڵاکانی کاتۆلیکی دوێنێ دوای کوتایی هاتنی ڕێ و ڕەسمی بەڕێکرانی تەرمی ڕێبەری پێشووی کاتۆلیکی جیهان لە کلیسای سیستین بە نهێنی لە کلێسای سیستین کۆبوونەوە و دەستیان بە دەنگدان کرد.