May 09, 2025 15:06 Asia/Tehran
  • کەوتنە خواری ٦ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تر بە دەس پاکستان

تەلەفیزیۆنی پاکستان ڕایگەیاند کە بەرگری ئاسمانی ئەم وڵاتە ٦ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تازەی هێندی خستووەتە خوار.

کاربەدەستێک لە کشمیری پاکستان یش لە کوژرانی پێنج کەسی ناسەربازی وبرینداربوونی ٢٩ کەسی تر لە بۆمبارانی ناوچە سنووریەکان لە لایەن هێند هەواڵی دا.

سوپای هێند ڕایگەیاندووە بەهۆی پەلاماری بەخۆفڕ وموشەکیی پاکستان بۆ سەر ناوچەکێشەلەسەرەکانی دوو وڵات، دەنگی تەقینەوە لە سەرانسەری شاری جامو لە کشمیری هێند بیستراوە. هەشت موشەک کەلە پاکستان بەرەو شارەکانی " ساتواری ، سامبا ، ڕانبیرسینگ پورا وئارنیا" لە ناوچەی جامو هاوێژرابوو، لەلایەن یەکەکانی بەرگری ئاسمانی هێند پێووشوێن گیران. سەرچاوە هەواڵیەکان هەروەها ڕایانگەیاند کە حکومەتی هێند بە ڕێکخراوی بەندەرەکانی ئەم وڵاتە فەرمانی داوە کە کاروکردەی ئاسایشتی بەهێزتربکەن. 

سەرپەیڤ