May 11, 2025 16:13 Asia/Tehran
  • پێشوازیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئاگربەسەکەی هیندستان و پاکستان

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی کرد لە دامەزرانی ئاگربەس لە نێوان هیندستان و پاکستان و هیوایشی خواست کە کۆتایی هاتنی شەڕ و پێکدادان هەنگاوێک بێ لە پێناو دامەزرانی ئاشتییەکی پاوەجێ لە نێوان دوو وڵاتدا.

ستێفان دووجاریک وتەبێژی ئانتۆنیۆ گۆتێرێشی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: سکرتێری گشتی هیوادارە کە ئەم ڕێککەوتنە ئاشتییەکی پاوەجێ و ڕەخسانی کەشێکی لەبار بۆ چارەسەرکردنی کێشە کۆن و قووڵترەکانی نێوان دوو وڵاتی بەدواوە بێ. لە بەیاننامەکەی دووجاریکدا هاتووە: ڕێکخراوی نەتەوەکان ئامادەی پاڵپشتیکردنی ئەو هەوڵانەیە لە پێناو بەهێزترکرانی ئاشتی و پاوەجێی لە ناوچەی باشووری ئاسیا دەدرێت. وەزیرانی دەرەوەی هیندستان و پاکستان ڕایانگەیاند کە دوو وڵات ڕێککەوتوون لە سەر دامەزرانی ئاگربەسێکی تۆکمە و تەواو و راگرتنی جموجۆڵی سەربازییان.

سەرپەیڤ