زاخارووا : ڕووسیا هیچکات وەڵامی ئۆلتیماتۆمەکانی نەداوەتەوە
وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند : ڕووسیا ئامادەی دامەزرانی پێوەندی لەگەڵ ئۆکرانیایە، ئێستا نۆرەی کی یفە کە وەڵام بداتەوە.
ماریا زاخارووا وتی: زلنسکی و ئەوروپیەکان جارێکی ترلەبارەی تەشەناسەندنی بایکۆتە دژە ڕووسیەکان قسە دەکەن ڕووسیا هیچکات وەڵامی ئۆلتیماتۆمەکانی نەداوەتەوە. زاخارووا وتی: ئیستاکە جێبەجێ کرانی ڕێککەوتنە کراوەکان لە نێوان ڕووسیا وئۆکراین لە ئەستەمبوڵ گرینگە وبەپیی ئەوە هەنگاوی دواتر هەڵدەگیردرێت. دەسپێکرانەوەی وتووێژەکانی نێوان ڕووسیا وئۆکرانیا بۆخۆی ئاکام و ئەنجامێکی بەرسەرنجی هەیە. هەڵبەت هەوڵ وتەقالاکان بۆ باج وەرگرتن وزەخت وگوشارلەلایەن ڕۆژئاوا ئەنجامێکی بە پێچەوانەی هەیە. ناوبراو لەبارەی ئەگەریی تەشەناسەندنی بایکۆتەکانی ئەمریکا لە دژی ڕووسیا یش وتی: دلنیاین کە حکومەتی ئەمریکا تیدەگات لە بێ کەڵک بوونی زەخت وگوشار لەسەر موسکۆ .