خولی دووهەمی وتووێژەکانی ڕووسیا و ئوکراین لە ئەستەموڵ بەڕێوەچوو
خولی دووهەمی وتووێژەکانی ڕاستەوخۆ لە نێوان ڕووسیا و ئوکراین دوای یەک و نیو کاتژمێر وەدواکەوتن دوانیوەڕۆی ئەمڕو لە ئەستەمۆڵ بەڕێوەچوو
خولی دووهەمی وتووێژەکانی نێوان شاندەکانی ڕووسیا و ئوکراین کە بە نێوبژیوانی تورکیا لە ئەستەموڵ بەڕێوەچوو دوای نزیکەی کاتژمێرێک کۆتایی پێی هات ئەو دانیشتنە بە ئامانجی لێکدانەوەی دۆخی ئاگربڕ گۆڕینەوەی گیراوەکان و تاوتوێی ئیمکانی دیداری سەرانی دوو وڵات بەڕێوە چوو . ئەو وتووێژانە کە زیاتر لە کاتژمێرێکی خایاند دووهەمین خول لەو وتووێژانەیە کە بە میوانداریەتی تورکیا و بە ئامانجی کەمکردنەوەی بارگرژی لە شەڕی ڕووسیا و ئوکراین بەڕێوە چوو . بە پێی ڕاگەیندرانی سەرچاوەکانی دیپلوماتیک شاندی ڕووسیا پێکهاتوو لە 12 کەس و شاندی ئوکراینی بریتی لە 14 کەس لەو وتووێژانە بەشداریان کرد . بەرلە دەسپێکی وتووێژەکانی ئەستەموڵ شک و گومانی زۆر سەبارەت بە سەرکەوتوو بوونی ئەم وتووێژانە لەئارادا بوو .