حوزه‌یران 05, 2025 17:22 Asia/Tehran
  • ڕووسیا: لە وەڵامی هێرشەکانی ئۆکراین هەموو بژاردەکان لەسەر مێزن

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە وەڵامی هێرشەکانی ئۆکراین بۆ سەر خاکی ڕووسیا ڕایگەیاند: "هەموو بژاردەکان لەسەر مێزن".

سێرگی ڕیابکۆڤ ئاماژەی بەوەشکرد، مۆسکۆ هەموو بژاردە شیمانەییەکان لەبەرامبەر هێرشەکانی ئۆکراین بۆ سەر خاکی ڕووسیا لەبەرچاو دەگرێت و بڕیاری کۆتایی لەسەر ڕێوشوێنی تۆڵەسەندنەوە خراوەتە ئەستۆی وەزارەتی بەرگری. لە چەند هەفتەی ڕابردوودا ئۆکراین هێرشە درۆنییەکانی بۆ بۆ سەر خاکی ڕووسیا بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد کردووە. لە دوایین حاڵەتدا، شارە سنوورییەکان و تەنانەت ئەو بنکانەی تایبەت بە ڕاگرتنی فڕۆکە بۆمب هاوێژە ستراتیژییەکان بوون لە قووڵایی خاکی ڕووسیادا، کەوتوونەتە بەر هێرشی درۆنە جەنگییەکانی ئوکراین. ئەم پەلامارانە لە ئاراستەی لاوازکردنی توانای لۆجستیکی و ژێرخانی ڕووسیا ئەنجام دەبن و بەرپرسانی مۆسکۆ هۆشدارییان داوە لەوەی ئەم کردەوە دنەدەرانەیە دەتوانێ ببێتە هۆی پەرەسەندنی شەڕ و پێکدادانەکان.

سەرپەیڤ