ململانێ بێ وێنە و بارگرژیی ئاشکرای نێوان ترەمپ و ئیلان ماسک
حوزهیران 06, 2025 19:06 Asia/Tehran
ململانێ و بارگرژی نێوان دوناڵد تڕەمپ و ئیلان ماسک پەرەی سەندووە
تڕەمپ لە نوێترین کاردانەوەی خۆیدا وتی : ماسک عەقلی لەدەس داوە و ئێستاکە نامەوێ لە گەڵیدا قسە بکەم . سەرچاوە ئەمریکاییەکان ڕایانگەیاندووە تڕەمپ گرینگی بە ماسک نادات . شیاوی باسە کە ململانێ ئاشکرای نێوان دوناڵد تڕەمپ و ئیلان ماسک ڕۆژی پێنجشەمەگەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی . تڕەمپ هەڕەشەی کرد گرێبەستە حکومەتییەکان لە گەڵ کومپانیاکانی پەیوەندیدار بە ماسکەوە دەپچڕێنێ .