پەیامی سەرەخۆشیی شەهیدبوونی فریاگوزارانی ئێران لە لایەن ١٦ ناوەندی نێودوڵەتی و حەشیمەتی خاچی سوور و مانگی سووری جیهان/ ئەمریکا و کەنەدایش سەرەخۆشیان کرد
ڕازییە عالیشوەندی جێگری کاروباری نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤی سەرۆکی ڕێکخراوی مانگی سووری ئێران وتی: ناوەندەکانی مانگی سوور و خاچی سووری ١٦ وڵات و ئیدارە، بە ناردنی پەیام، شەهید بوونی پێنج هێزی فریاگوزاری ڕێکخراوی مانگی سووری ئێران لە کاتی بەجێهێنانی ئەرکی فریاگوزاری بۆ بەرکەوتووانی پەلامارە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنییان سەرەخۆشی کرد.
ڕازییە عالیشوەندی وتی: کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور، فدراسیۆنی نێودەوڵەتیی ناوەندەکانی خاچی سوور و مانگی سوور، نووسینگەی ناوچەیی فدراسیۆنی نێودەوڵەتیی خاچی سوور و مانگی سوور لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و باکووری ئەفریقا لەو ناوندە نێودەوڵەتی و ناوچەییانەی بوون کە شەهید بوونی فریاگوزارانی وڵاتەکەمانیان لە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیدا سەرەخۆشی کرد.
ناوبراو هەروەها بە ئاماژە بە پەیامە جیاجیاکانی ڕێخکراوی مانگی سووری وڵاتانی کوەیت، فەلەستین، ئازەربایجان، میسر و پاکستان پێیداگرت: ڕێکخراوە نیشتمانییەکانی خاچی سووری بەریتانیا، ئەڵمانیا، نەرویژ، فەرەنسا، ژاپۆن، چاد، کەنەدا و ئەمریکایش لەو ناوەندانەی بوون کە شەهیدکرانی فریاگوزارانی ئێرانی لە کاتی فریاکەوتنی بەرکەوتووانی شەڕی ڕژێمی ئیسراییلیان سەرەخۆشی کرد لە بنەماڵەی مانگی سووری ئێران، هێزەکانی فریاگوزار و بنەماڵەی شەهیدانی مانگی سووری ئێران.