قەیرانی بڕواپێنەکراوی لە داونینگ سترت پەرەی سەند
ئەنجامی دوایین ڕاپرسی و شرۆڤەکان لە ئینگلیز باس لەوە دەکات کە ڕادەی جێبڕوابوونی سەرۆکوەزیرانی ئینگلیز تا خوارترین ئاست دابەزیوە و ستارمێر بەرەوڕووی قەیرانی بڕواپێنەکراوی بۆتەوە. دوو نوێنەری سەر بە پارتی دەسەلاتداری کرێکاری ئینگلیز وتوویانە کە بێتوو حکومەتی ئەم وڵاتە کارنامەیەکی لاواز لە خۆ نیشان بدات، کییەر ستارمێر ڕەنگە لە ماوەی چەن مانگی داهاتوو واز لە پۆستی سەرۆک وەزیرەانی وەلابنرێت.
شارەزایانی سیاسی بڕوایان وایە کە شکستی شیمانەیی پارتی کرێکار لە هەڵبژاردنە لۆکاڵەکانی ساڵی داهاتوو لە ڤێڵز، سکۆتلەند و لەندەن دەتوانێ خاڵی کۆتایی بێ لە سەر مانەوەی ستارمێر لە داونینگ ستریت.
بە پێی ڕێژە و ئامار ڕادەی بڕواپێکراوی پارتی دەسەڵاتداری کرێکار لە ئینگلیز لە هەڵبژاردنەکانی ساڵای رابردووە تا ئێستا ١٠٪ دابەزیوە. هاوکات لەگەڵ دابەزینی ئاستی بڕواپێکراوی پارتی کرێکار، پارتی پارێزکاریش وەک دووەم پارتی سیاسیی ئینگلیز بەرەوڕووی دابەزینی تووندی داکۆکی لێکران لەلایەن جەماوەرەوە بۆتەوە.