ته‌مووز 10, 2025 20:10 Asia/Tehran
  • ریابکۆڤ: هەوڵ دەدەین لە پێناو دۆزینەوەی رێگەچارەیەکی سیاسی بۆ پرسی ئەتۆمی ئێران 

جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا ئاماژەی بەوەدا کە هاوکاری مۆسکۆ لەگەڵ ئەمریکا، ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەیێک سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی ئێران لە ئارادایە.

“سێرگی ریابکۆڤ”، جێگری وەزیری دەرەوەی فیدراسیۆنی رووسیا ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند: “لایەنی رووسی بە هەموو تواناوە خەریکی گەڕانە بەدوای رێگەچارە سیاسییەکان بۆ پرسی ئەتۆمی ئێران و لەگەڵ ئەمریکا، ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی هاوکاری دەکات.” ریابکۆڤ جەختی لەوە کردەوە کە “ئێمە هەتا تا گەیشتن بە دەرەنجامێکی باش ، لەسەر ئەم کارە بەردەوام دەبین.”
ئەم دیپڵۆماتە باڵایەی رووسیا لە بەشێکی تری قسەکانیدا، بە ئاماژەدان بەوەی کە “کردەوە و لێدوانەکانی حکومەتی ئەمریکا پێکەوە دژایەتیان زۆرە، بەڵام رووسیا بە دوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانەوەیە”، گوتی: “هەڕەشەی بایکۆتی نوێ لە  دژی رووسیا بووەتە ڕەوتێکی ئاسایی.”
 

سەرپەیڤ